شه‌ڕی ئه‌م دواییانه دژ به داعش بۆته ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی له میدای کوردی و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا. ئایه میدیای کوردی تا چ ئاستێک به پرۆفێشناڵی ڕووماڵی ده‌نگوباسه‌کانی شه‌ڕه‌که ده‌کات؟ ئایه ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا داده‌نرێت چ کاریگه‌ری سایکۆلۆژی به‌سه‌ر به‌کارهێنه‌رانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هه‌یه؟ ئه‌مانه‌و چه‌ند پرسارێکی تر له‌م مێزگرده‌دا له‌گه‌ڵ میوانه‌کان ڕۆژنامه‌وان چیمه‌ن ساڵح و توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی محه‌مه‌د ڕه‌ئوف باس ده‌کرێت.
خاتو ساڵح پێی وایه ڕووماڵکردنی ده‌نگوباسه‌کانی شه‌ڕ به شێوه‌یه‌کی پرۆفێشناڵ ناکرێت و میدیاکان به‌ربه‌ره‌کانییه‌کی نا ته‌ندروست ده‌که‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی زووتر له‌وی دی هه‌واڵه‌که بگه‌ێنن و هه‌واڵیان زیاتر بێت.
به‌ڕێز ڕه‌ئوفیش ده‌ڵێت شێوازی ڕووماڵکردنی ئه‌م شه‌ڕانه توندوتیژی له‌ناو کۆمه‌ڵگادا زیاد ده‌کات و نه‌وه‌یه‌کی توندوتیژ به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ده‌قی مێزگرده‌که