وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانیدایه بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی له نێو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیشدا دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا ژماره‌یه‌ک له گه‌وره کاربه‌دستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ردانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ده‌که‌ن بۆ تاووتوێکردنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه.
ئامێد سوله‌یمان، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت یه‌که‌م ته‌گه‌ره‌ی سه‌ره‌کی له‌به‌رده‌م واشنتۆندا بۆ پێکهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی که‌نداوه‌وه ده‌بێت که ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن و ده‌شڵێت زۆرێک له‌و وڵاتانه‌ی که‌نداو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی شیعه‌گه‌رایی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراقدا پشتیوانی له داعش ده‌که‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئامێد سوله‌یمان ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که واشنتۆن و تاران هاوڕان له‌وه‌ی داعش دوژمنیانه به‌ڵام شه‌ڕی دژی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه نابێته مایه‌ی ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌کی لێک‌نزیک بوونه‌وه له نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئێران‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: