له شیعری هاوچه‌رخی کوردی‌دا ده‌نگه‌کان جۆراوجۆرن، سه‌رچاوه‌کانی ئه‌زموونه‌کانیش ڕه‌نگاوڕه‌نگن و هه‌ر یه‌که له‌و شاعیرانه‌ش که خاوه‌نی ده‌نگ و ڕه‌نگی تایبه‌ت به خۆیانن، جیهانبینیه‌کانی خۆیان ده‌که‌نه ناسنامه و خۆیانمان پێده‌ناسێنن.
له یادمه جارێکیان گه‌وره شاعیری نه‌ته‌وه‌که‌مان (شێرکۆ بێکه‌س) پێی گوتم ناکرێت شاعیر بیت و به‌رده‌وام شتی نوێت پێنه‌بێت بۆ وتن، ناکرێت بڵێیت شاعیریت و هه‌میشه هه‌نگاوێک یان دووان له پێش ڕه‌وته‌که‌وه نه‌بیت.
کچەکانمان بدەنەوە
لە ڕۆژانی جەنگدا دەیانبەین لە سەر
منارەیەکی بەرز،
لای حاجی لەقلەق دایان دەنێین
تا شەڕ تەواو دەبێ،
بە ئەمانەت لای کیسەڵێکی غەمگین جێیان دێڵین
مناڵەکانمان بدەنەوە
تا نەناسرێنەوە
بە زەخرەفە و نەخش و نیگار دەیانچنین
تا نەبن بە چاوەوە
لەگەڵ شەوە و شیلاندا دەیانهۆنینەوە
تا بە کەس نەدۆزرێنەوە
لەنێو تەڵان و گوڵی فەرشەکاندا دەیانشارینەوە!
بۆ شاعیری داهێنه‌ر هه‌میشه دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کان جۆرێکه له شکست و ده‌بێته به‌شێک له مردنی شاعیر خۆی، وه‌لێ کاتێک ده‌که‌وێته گه‌ڕان به دوای داهێنانێکی تردا جیاواز له‌وانی پێشووی ئیدی یانی درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی شاعیرێتی و به‌رده‌وامی دان به بڕوابوون به شیعری جوان.
شیعر و ژیان لای دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی ئاوێزانی یه‌کدین و له جیهانی شیعریی دلاوه‌ردا لێک جیا ناکرێنه‌وه. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی ئه‌م شاعیره‌مان چۆنیه‌تی سه‌رو سه‌ودا کردنیه‌تی له‌گه‌ڵ وشه ساده‌کاندا و جێکردنه‌وه‌یان له نێو ده‌قه‌کاندا.
ڕۆژێک مایەپووچ لە گەورەبوون
بە پێی خۆم ... بە جلکی چۆلەکەوە
دەگەڕێمەوە ناوتان
هاوڕێیانی مناڵییم،
ئێوە گەر دەتوانن .... تەنها
سەروو نەختێک لە سەرمایەی مناڵیی خۆتانم
بە قەرز بدەنێ
تا ئیشێکی لە خەیاڵدا پێوە بکەم،
تا شتێکی پێ بێمەوە مایە
تا ماڵۆچکەیەکی لە خەون ...
پێ ڕۆ بنێم!
دلاوه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا زمانێکی ساده‌ی بێ گرێ به‌کاردێنێت به‌ڵام هێزی ده‌ربڕین له وێنه شیعریه‌کانیدا هێنده تۆکمه و کاریگه‌رن وه‌ک ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت که زانیت چۆن وشه ساده‌کان ڕیزبه‌ند بکه‌یت ده‌توانیت گیان به به‌ری ده‌سته‌واژه‌کاندا بکه‌یته‌وه.
دەڵێی بای خودا
ئەم شمشاڵە غەمگینە دەژەنێ
چێژی بینین
دەیباتە کەشکەڵانی فەلەک و
دەیهێنێتەوە و .... هەمدیس لەسەر ئەرز دایدەنێ
پەیتا پەیتا بە شەوارەی زەریا و
بە بۆنی باران دەکەوێ ....
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆی جیاواز بووه، مێژوو له ئێستادا وێنا ده‌کات و ئه‌م ئێستایه‌ش له سنورێکی دیاریکراوی جوگرافیدا ناهێڵێته‌وه.
ئه‌م شاعیره‌مان له ڕێی شیعره‌کانیه‌وه جیهانمان پێده‌ناسێنێت و ڕه‌نگه‌کانی ژیانمان بۆ ڕاڤه ده‌کات و پێمان ده‌ڵێت با به زمانیێکی ئاسانه‌وه بچینه دیالۆگه قورسه‌کانی ژیان و بوون و ئه‌ودیو سنوره‌کانی بیرکردنه‌وه‌شه‌وه.
له زۆر که‌سم بیستوه که ده‌ڵێن کاتێک به‌رهه‌مێکی نوێی دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی ده‌خوێننه‌وه، وێنه‌کان و ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌و ده‌قه شیعریه‌ی دلاوه‌ر له هزریاندا ده‌مێنێته‌وه.
ده‌قی به‌رنامه‌ی ژیان له فه‌رهه‌نگدا: