کۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان دابین کردووه وه‌ک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم ڕۆژی 3 شه‌ممه‌ی ڕابردوو له هه‌ولێر له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا.
میوانه‌کانی مێزگرد:
حه‌سه‌ن حاته‌می، ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
سۆران پاڵانی، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی کۆیه.
دوو بۆچوون هه‌ن له‌سه‌ر جموجۆڵه‌کانی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. هه‌ندێک بڕوایان وایه هه‌ر کارێکی توندڕه‌وانی داعش ده‌یکات له به‌رژه‌وه‌ندی سوریا و کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
حه‌سه‌ن حاته‌می : داعشی ئێستا هه‌مان کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێش 35 ساڵه.
سۆران پاڵانی: چه‌ندێک ململانێی وڵاتانی ناوچه‌که درێژه‌ی پێبدرێت ئه‌وا دیارده‌ی داعش درێژتر ده‌بێته‌وه.
هه‌ندێکیش جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی داعش پڕۆژه‌یه‌کی سوننه‌گه‌راییه له ناوچه‌که‌دا و یه‌کێک له ئامانجه‌کانی هێنانه ئارای بۆشاییه‌که له نێوان دیمه‌شق و تاران‌دا و که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی ئێرانه له ناوچه‌که‌دا.
هه‌ردوولای ئه‌م جۆره ڕوانینانه به به‌ڵگه‌وه داکۆکی له دید و بۆچوونه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن.
ئه‌م ڕووداوانه چه‌ندێک له به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانه؟
دابینکردنی چه‌ک له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ کورد به چ مه‌به‌ستێکه، ئایا بۆ یارمه‌تیدانی کورده؟ یان هه‌وڵێکی تری تارانه بۆ زیادکردنی ڕۆڵی خۆی له ناوچه‌که‌دا و به تایبه‌تیش له قه‌یرانه‌کانی عێراقدا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: