هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن تورکیا چاوپۆشی له جم و جۆڵی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات له سوریا و له عێراقیشدا.
بێده‌نگی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردووی ئانکه‌ره به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دژی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پرسیار گه‌لێکی به دوای خۆیدا هێناوه.
تورکیا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی زۆری ئابوری و بازرگانی هه‌یه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت ده‌شێت له قۆناغی یه‌که‌می کێشه‌کان و هاتنه ئارای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا ئانکه‌ره ئه‌و جۆره دید و بۆچوونه‌ی هه‌بووبێت به‌ڵام ئێستا که کاره‌کانی داعش ده‌بینرێت وه‌ک ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه هیچ ده‌وڵه‌تێک ئه‌و کار و ڕه‌فتارانه‌ی داعشی پێ قه‌بوڵ بێت و ده‌شڵێت ده‌کرێت بگوترێت ململانێ و ناکۆکیه ناوخۆییه‌کانی تورکیاش ده‌شێت هۆکار بن بۆ ئه‌م بێده‌نگیه‌ی ئانکه‌ره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هێشتا تورکیا به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ڕاگه‌یاندنی نه‌داوه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به‌ڵام وه‌ک به‌ڕێز ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت په‌لهاویشتنی داعش بۆ هه‌رێمی کوردستان که مه‌ڵبه‌ندێکی گه‌وره‌ی ئابووری و بازرگانی تورکیایه و هاتنه ئارای ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی زیان لێکه‌وتن له حکومه‌تی تورکیا ده‌شێت هۆکارێک بێت بۆ گۆڕانکاری له دیدی تورکیادا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌وانه‌یه تورکیا وه‌هاش بخوازێت له بری هێزه کوردیه‌کان له سوریادا هێزێکی تر هه‌بێت ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: