ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو به سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان (ئاکه‌په) هه‌ڵبژێردرا و چاوهڕواندهکرێت پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بگرێته‌ده‌ست.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له کۆنگره‌ی پارتی ئاکه‌په له ئه‌نقه‌ره پـرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی پارته‌که به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ئۆغڵو که تاکه کاندید بوو 1382 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و ته‌نها 6 له ده‌نگه‌کان بوچه‌ڵ کران.
ئۆغڵو له کۆنگره‌که وتارێـکی پـێشکه‌شکرد، گوتی" که‌س له‌و تورکیایه پشـتگوێ نا‌خرێت که ئاکه‌په حوکمڕانی بکات، یه‌کگرتوویی مێژوو و چارنووسمانمان ده‌پارێزین، یه‌کسانی مافه‌کانی هاوڵاتیان هه‌میشه بنه‌ما ده‌بن."
پاشـان گوتی" حکومه‌ته‌کانی ئاکه‌په زامنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و بیروباوه‌ڕن و که‌س ناتوانێت ئه‌م ئازادیـیانه پـێشـێل بکات."