چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ناوچه‌ی سنووری قونه‌یته‌ره‌ی به‌رزایـیه‌کانی جۆلان له لایه‌ن چه‌کدارانی سه‌ر به به‌ره‌ی نوسره و کۆمه‌ڵی دیکه‌ی ئیسلامی کۆنترۆڵکراوه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند له پاش شه‌ڕی توند له نێوان هێزه‌کانی ئه‌سه‌د و چه‌کداره‌کان له گونده‌کانی ته‌ل که‌روم و جه‌با و ڕه‌وادی، ئه‌و ناوچه سنووریـیانه‌ی قونه‌یته‌ره که‌وتنه ژێر ده‌سـتی به‌ره‌ی نوسره و هاوپه‌یمانه‌کانیـیه‌وه.
ده‌شڵێت به لایه‌نی که‌م 20 سه‌ربازی حکومه‌ت له‌و شه‌ڕانه‌دا کوژراون، به‌ڵام ژماره‌ی کوژراوانی چه‌کداران نه‌زانراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه گوته‌بێژێـکی له‌شـکری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ربازێـکی ئیسرائیلی به گولـله‌ی وێڵی شه‌ڕی ناو سوریا له به‌رزایـیه‌کانی جۆلان برینداربووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ئیسرائیل هیچ ڕاگه‌یاندنێـکی فه‌رمی له‌سه‌ر کۆنترۆڵکردنی سنووره‌که له لایه‌ن به‌ره‌ی نوسره‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه.