فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان و ئیسرائیل به ئاگربه‌ستێـکی نوێ گه‌یشتن و له کاژمێر 7 ی ئێواره‌ی سێشه‌ممه به کاتی خۆجێی ئیسرائیل ده‌چێته قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه.
سامح شوکری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له‌م باره‌یه‌وه گوتی له‌گه‌ڵ ئاگربه‌سته‌که ده‌روازه‌کانی غه‌ززه ده‌کرێنه‌وه و ڕێگه به هاتنی کۆمه‌کی مرۆیی و که‌ره‌سـته‌ی بیناسازی ده‌درێت.
گوتیشی دانوسـتاندنی ناڕاسته‌وخۆی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان بۆ ماوه‌ی مانگێـک به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌کو ئاگربه‌سـته‌که جێی خۆی ده‌گرێت.
مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له وتارێـکی سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن هه‌واڵی ئاگربه‌سـته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له کاژمێر 7 ی ئێواره ده‌سـتپـێده‌کات.
پـێشـتر سامی ئه‌بو زه‌هری گوته‌بێژی حه‌ماس به دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوت به ڕێـکه‌وتنێـک گه‌یشـتوون و له قاهیره ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ئیسرائیل ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئاگربه‌سـته‌که ده‌ربڕی پاش ئه‌وه‌ی کابینه‌ی بچوکی حکومه‌ته‌که‌ی له ورده‌کاریـیه‌کانی ئاگربه‌سـته‌که ئاگادارکرانه‌وه.