حه‌یده‌ر عه‌بادی، ڕاسپێردراو بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له راگه‌یاندنێککیدا وابه‌سته‌یی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه‌کانی نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له هه‌ولێر.
کێشه‌کان زۆرن، له ناوچه جێناکۆکه‌کانه‌وه ده‌ڕوات بۆ بودجه و به‌شه خۆراکی مانگانه‌ی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت بۆ چۆنیه‌تی سه‌ر و سه‌وداکردنی نێوان تاکه‌کانیش له به‌غدا و هه‌ولێر.
میوانه‌کانی مێزگرد:
کۆڕاڵ نوری، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.
عه‌زیز ڕه‌ئوف، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر.
ئه‌زموونی زیاتر له 10 ساڵی پێشووی کورد له به‌غدا پێمان ده‌ڵێت چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی ئێستا به کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان ناودێر ده‌کرێن هه‌روا ئاسان نین، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی به هه‌ر بارێک‌دا بێت بڕیاری سیاسی بوێرانه‌ی گه‌ره‌که.
کۆڕاڵ نوری: پێویسته کورد له پێناو پله و پۆست‌دا مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی خۆی وه‌لاوه نه‌نێت.
ئه‌وه‌ی هیچ مشت و مڕێکی له‌سه‌ر نییه ئه‌م کێشانه‌ی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق به چاره‌سه‌ری "نه شیش بسوتێ و نه که‌باب" یه‌کلایی نابنه‌وه.
عه‌زیز ڕه‌ئوف: کورد له به‌غدا نه‌یتوانیوه به پڕۆژه‌یه‌کی ناسیۆنالیستیه‌وه بچێته به‌غدا به‌ڵکو به کۆمه‌ڵێک داواکاری زۆر بچوکه‌وه له‌وێیه.
عه‌بادی دانوستاندنه‌کانی خۆی ده‌ستپێکردووه بۆ پێکهێنانی حکومه‌ته‌که‌ی، به‌ڵام ئایا ده‌کرێت له‌م ده‌مه‌ده‌می وتووێژانه‌دا و له‌م سه‌روه‌خته ئاڵۆزه‌ی عێراقدا له هه‌ردوو ڕووی سیاسی و ئاسایشیه‌وه متمانه به‌و وابه‌سته‌ییانه‌ی عه‌بادی بکرێن؟
یان با به شێوه‌یه‌کی تر ئه‌و پرسیاره بکرێت، ئایا عه‌بادی و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌توانن ئه‌قڵیه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان بگۆڕن و له پاش زیاتر له 11 ساڵی ئازادکردنی عێراق له ده‌سته‌واژه‌ی عێراقی نوێ تێبگه‌ن دوور له هه‌موو کاریگه‌رییه‌کی ده‌ره‌کی؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: