وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا هۆشـداری دایه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دیمه‌شق نابێت له ناو سوریا هێرشی ئاسـمانی بکاته سه‌ر کۆمه‌ڵی ناسراو به داعش.
وه‌لید موعه‌لیم ده‌ڵێت کارێـکی له‌و جۆره له لایه‌ن هه‌ر که‌سێـکه‌وه بکرێت به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د، ئه‌وا پـێشـێلکاریـیه‌ک ده‌بێت بۆ سه‌روه‌ری خاکی سوریا و به دوژمنکاری داده‌نرێت.
به‌ڵام هه‌ر له‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌دا که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له دیمه‌شق به‌ڕێوه‌چوو، گه‌وره دیـپـلۆماتی سوریا گوتیشی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمه‌که و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کاربکات له شه‌ڕی دژی تێرۆردا.
موعه‌لیم هه‌روه‌ها کوشتـنی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی جێمس فۆلی سه‌رزه‌نشتکرد.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م لێدوانانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا یه‌که‌م ڕاگه‌یاندنی ئاشـکرای کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای حکومه‌تی ئه‌سه‌ده له‌وه‌تای داعش ناوچه‌یه‌کی فراوانی خاکی هه‌ردوو وڵاتی سوریا و عێراقی داگیرکردووه.