کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن که‌سێـکی خۆکوژ بۆمبی به‌خۆیدا ته‌قاندووه‌ته‌وه له مزگه‌وتێـکی شیعه له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و له ئاکامدا 12 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیس گوتی خۆکوژه‌که له پاش نوێژی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆی له حوسه‌ینیـیه‌ی ئیمام عه‌لی له ناوچه‌ی به‌غداد جدیده ته‌قانده‌وه له‌و ده‌مه‌ی نوێژکه‌ره‌کان مزگه‌وته‌که‌یان جێ ده‌هێشت. گوتیشی به لایه‌نی که‌م 26 که‌سی دیکه برینداربوون.