چه‌کداره توندڕه‌وکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) هه‌زاران کچ و ژنی ئێزیدیان ده‌ست به‌سه‌ر کردووه بۆ مه‌به‌ستی جیاواز.
هاوکاتی هێرشه‌کانی تێرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر شنگال و ناوچه‌کانی تری ئێزیدیه‌کان ژنان و پیاوانی ئێزیدیان لێک جیا کردۆته‌وه و خانمه‌کانیان بردووه بۆ شوێنی تر و وه‌ک گه‌واهده‌ران له‌و ناوچانه‌وه ده‌ڵێن ئه‌و خانمه ده‌ستبه‌سه‌رکراوانه بۆ گه‌لێک مه‌به‌ستی نه‌خوازراو له‌لایه‌ن تێرۆریستانه‌وه به‌کارده‌هێنرێن له‌وانه فرۆشتن.
شلێر باپیری، چالاکوانی سیڤیڵی ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌فتاره دڕندانه‌یه‌ی تێرۆریستانی داعش چه‌ند په‌یامێکی له خۆ گرتووه وه‌ک، له‌باربردنی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌یه که چالاکوانان هه‌وڵیان بۆ داوه بۆ یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگادا و هه‌روه‌هاش په‌یامێکی تری داعشه که ژنان یه‌که‌م قوربانیی ده‌ستی توندڕه‌وانن و ژنان ته‌نها وه‌ک کاڵایه‌ک ده‌بینن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر هاوشێوه‌یی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی داعش و ڕفاندنی خوێندکاره کچه‌کان به ده‌ستی تێرۆریستانی بۆکۆ حه‌رام له نایجیریا که هه‌ردوو تاوانه‌که به ناوی ئایینی ئیسلامه‌وه کراون به‌ڵام که‌سایه‌تیه ئایینیه‌کان به شێوه‌یه‌کی گونجاو له‌م ڕه‌فتاره نه‌هاتوونه‌ته ده‌نگ؟ خانم باپیری ده‌ڵێت ئایین خۆی به‌شێکی دۆسێکه‌یه و ده‌شڵێت که‌سایه‌تیه ئاینیه‌کان خۆیان به دوور گرت له‌م دۆسێیه و هاتن به دۆسێی ئاواره‌کان دابپۆشن.
شلێر باپیری ده‌ڵێت پێویسته ئه‌م دۆسێیه به نێونه‌ته‌وه‌یی بکرێت و تا ڕێگه بگیرێت و فشار بخه‌ێته‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌ک عه‌ره‌بستانی سعودیه و دوبه‌ی و شوێنی تریش تا ئه‌و بازرگانیه نه‌که‌ن وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌و خانمه ده‌ست به‌سه‌رانه‌یان تیادا ده‌فرۆشرێن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: