سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو هۆشداری داوه به دانیشتوانی که‌رتی غه‌ززه و داوایان لێده‌کات ئه‌و ناوچانه بجێبهێڵن که ملیتانه فه‌له‌ستینییه‌کان چالاکی سه‌ربازی لێده‌که‌ن. ناوبراو ده‌ڵێت ڕه‌نگه هێرش بکه‌نه سه‌ر ئه‌و شوێنانه.
هۆشدارییه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلی ڕۆژێک پاش هێرشه ئاسمانیه‌کانی ئیسرائیل بوو که باڵه‌خانه‌یه‌کی ڕووخان . به‌ڕێز ناتانیاهو ده‌ڵێت پێویسته دانیشووانی غه‌ززه ده‌ستبه‌جێ له‌و شوێنانه ده‌ربچن که تیایدا به وته‌کانی ئه‌و چالاکی تیرۆرستی له دژی ئیسرائیل ئه‌نجام ده‌درێت.