دیارده‌یه‌کی بێ پێشینه بوو کاتێک چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی به‌رینی سوننه نشیندا له عێراق و له سوریاش.
ئه‌م چه‌کداره توندڕه‌وه ئیسلامیانه له چه‌ند به‌ره‌یه‌که‌وه شه‌ڕ ده‌که‌ن، له سوریا و له عێراقیشدا شه‌ڕێکی قورس ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌کان و پێکهاته‌کانیشدا به کوردیشه‌وه.
ئێستا به‌ره‌یه‌کی دوور و درێژی شه‌ڕی داعش هه‌یه له کۆبانیه‌وه بۆ خانه‌قین له‌گه‌ڵ کورددا.
میوانی به‌رنامه:
فوئاد مه‌جید میسری، نوسه‌ر و شاره‌زای کاروباری ئیسلامی سیاسی.
زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه ئیسلامیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌و دروشمه‌یان به‌رزکردۆته‌وه که ئیسلام وه‌ک ئایین چاره‌سه‌ره بۆ زۆرێک له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگاکان، وه‌ک هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌و دروشمه خۆی له خۆیدا بووه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندڕه‌ویی ئیسلامی له‌و ناوچه پڕ له کێشمه کێشه‌ی جیهاندا، له‌وانه ئه‌لقاعیده و دواترین دیارده‌شیان ئه‌مه‌ی ئێستایه که ناوی له‌خۆی ناوه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یان داعش.
ئه‌گه‌ر پێشتر تێرۆرکارانی ئه‌لقاعیده ته‌واوی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی خۆی له هێرشکردندا جێبه‌جێ ده‌کرد به‌ڵام ئێستا ئه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه فۆرمی کارکردنی خۆی گۆڕیوه و به‌شوێن ئامانجێکی تردایه که بریتیه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت.
جا له‌م ڕوانگانه‌وه ده‌شێت له خۆمان بپرسین ئایا ئه‌مه گۆڕانکاریه‌که له گوتاری ئیسلامی سیاسی‌دا به میانڕه‌و و توندڕه‌ویه‌وه یان شکستێکی ته‌واوی گوتاره‌کانی سیکیولاریزم و ناسیۆنالیستیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؟
به‌هاری عه‌ره‌ب به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان وه‌ک ده‌گوترێت هه‌ڵکشانێکی هێنایه ئاراوه بۆ میانڕه‌وه ئیسلامیه‌کان و داکشانێکیش بۆ توندڕه‌وه‌کان.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داعش به هه‌موو ناشرینی و کاره قێزه‌ونه‌کانی خۆیه‌وه ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له شه‌ڕ و له کوشتار و کۆمه‌ڵ کوژی خه‌ڵکی بێ‌تاوان.
ئه‌وه‌ی که نکوڵی لێناکرێت ئه‌وه‌یه داعش بۆته نمونه‌یه‌ک بۆ فاشیزمی ئیسلامی، به‌ڵام ئایا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م فاشیزمیه هه‌ر ته‌نها به سه‌رهاڵدانی فاشیزمی ناسیۆنالیستی ده‌کرێت یان ڕێگه‌ی تریش هه‌ن؟
توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چۆن توانیویانه ببنه خاوه‌نی هێز؟ چۆن ده‌توانێت گه‌نجێکی ڕۆژئاوایی به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت؟ کامیان پشت به‌وی تریان ده‌به‌ستێت، داعش به کۆنه به‌عسیه‌کان یان پێچه‌وانه‌که‌ی دروسته؟
ئیسلامی میانڕه‌و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویی ئیسلامی ده‌توانێت چی بکات؟ گه‌نجان چۆن هوشیار بکرێنه‌وه تا له توندوتیژی و توندڕه‌وی دووربخرێنه‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندایه: