موفتی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه شێخ عه‌بدولعه‌زیز ئال شێخ به توندی بیروباوه‌ڕی توندڕه‌وی و کاری تێرۆرسـتی ڕه‌تکرده‌وه، ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن داعش و قاعیده‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، گوتی ئه‌مانه دوژمنی یه‌که‌می ئاینی ئیسلامن.
شێخ عه‌بدولعه‌زیز ڕۆژی سێشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ئه‌م جۆره ڕێکخراوانه به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندیـیان به ئاینی ئیسلامه‌وه نیـیه. گوتی ئه‌وه‌ی خراپه و کوشـتنکاری بکات موسڵمان نیـیه.
گوتیشی موسڵمانان یه‌که‌م قوربانی تێرۆرن، وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له تاوانکاریـیه‌کانی له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شامیان له خۆیان ناوه یان قاعیده و کۆمه‌ڵه‌کانی دیکه‌ی لێـیان بوونه‌ته‌وه.
شێخ عه‌بدولعه‌زیز ئال شێخ که سه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی باڵای زانایانی ئاینی سعودیـیه ده‌کات، له درێژه‌ی به‌یانـنامه‌که‌یدا ئه‌م توندڕه‌وانه‌ی داعش و قاعیده‌ی به خه‌وارج ناودێر کرد، ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می عوسمان بن عه‌فان سه‌ریانهه‌ڵدا و که‌وتنه به کافر ناساندنی خه‌ڵـکێـکی زۆر به بۆچوونی خۆیان، هه‌تا له سه‌رده‌می عه‌لی بن ئه‌بی تالیب له سـاڵی 659 ی زاینی له شه‌ڕی نه‌هره‌وانی نزیک به‌غدا له‌ناوبران.