په‌رله‌مانتاری کوردی ئێزیدی ڤیان ده‌خیل که ئێسـتا له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی ئسته‌نبوڵ چاره‌سه‌ری بۆ ده‌کرێت، جارێـکی دیکه داوای یارمه‌تی بۆ خه‌ڵـکی شه‌نگال ده‌کات و داواش له وڵاتانی جیهان ده‌کات ئێزدیـیه‌کان بـپارێزن.
سـاڵح تۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئسته‌نبوڵ ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر وتووێژه‌کانی له میانه‌ی سه‌ردانی ئاماده‌کردووه.
ڤیان ده‌خێل ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی داعش به‌سه‌ر خه‌ڵـکی ئێزدی هێناوه بێ وێنه‌یه، ئاماژه بۆ موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر و تکریت ده‌کات که دانیشـتوانه‌کانیان وه‌کو خه‌ڵـکی ئێزدیـیان به‌سه‌ر نه‌هاتووه.