هێرشه ئاسمانیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی جم و جۆڵه‌کانی چه‌کداره‌کانی که‌م کردۆته‌وه و ئه‌و پێشڕه‌ویانه‌ی پێشتر هه‌یانبوو ئێستا نه‌یانماوه.
به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م هێرشه ئاسمانیانه که‌مکرانه‌وه یانیش کۆتای‌یان پێهات ئایا چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له ڕه‌وشێکدا ده‌بن بتوانن خۆیان ڕێکبخه‌نه‌وه و جارێکی تریش ببنه‌وه به مه‌ترسی؟
هونه‌ر تۆفیق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت داعش هه‌ر ته‌نها هێزێکی چه‌کداریی نییه به‌ڵکو له‌گه‌ڵیشیدا هێزێکی ئاینزایی پشتیوانی ده‌کات و پشتیشی پێده‌به‌ستێت و ده‌شڵێت بۆشایی هێز له سوریا و له عێراقیش دیسانه‌وه ده‌بێته هێز بۆ داعش و تا ئه‌و بۆشاییانه بمێننه‌وه داعش هه‌ر به‌هێزه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز تۆفیق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات
ناکرێت هه‌روا به ئاسانی سه‌یری هێزێک بکرێت که کارگه‌ریی نه‌رێنی هه‌یه به‌سه‌ر بوون و به‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌وه به تایبه‌تی که هه‌موو شته‌کان له سنوری دید و بۆچوونی خۆیدا ده‌بینێت و ده‌شڵێت هیچ کاتێک چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م جۆره قه‌یرانانه هه‌ر به ته‌نها به چه‌ک نابێت به‌ڵکو له چاکسازیدادهبێت و دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌گه‌کانی و هه‌روه‌هاش ئه‌و هزره‌ی کاری له‌سه‌ر ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: