بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک له که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی نالیاوه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی پێشووی عێراق کاردانه‌وه به دوای خۆیدا دێنێت.
ئۆفیسی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگه‌یاندنێک بڵاو ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت "سه‌رله به‌ری ئه‌و ڕاپۆرته ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه".
دواتر ژماره‌یه‌ک کورته نامه و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی هه‌ڕه‌شه ئامێز بۆ که‌ناڵی نالیا ده‌نێردرێت و نیگه‌رانی له‌ناو که‌ناڵه‌که‌دا دروست ده‌بێت نه‌ک جارێکی تر بسوتێنرێته‌وه یان ته‌قه له به‌ڕێوبه‌ر و خاوه‌نی کۆمپانیکانی نالیا بکرێته‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحد، به‌ڕێوبه‌ر و خاوه‌نی کۆمپانیاکانی نالیا ده‌ڵێت پێویسته دوو خاڵ ڕوون بکاته‌وه و یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر هه‌رچ شتێک له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا بڵاوکرایه‌وه گه‌ر تاوانێکی زۆر گه‌وره بوو ئه‌وا په‌نا ببرێته به‌ر یاسا و خاڵێ دووه‌میش ئه‌وه‌یه کاتێک که‌ناڵی نالیا قسه له‌سه‌ر هه‌ر شتێک بکات به هه‌ستیاری وه‌رده‌گیرێت چونکه له که‌ناڵه‌کانی تردا که سه‌ر به حیزبه‌کانن باس ناکرێن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدولواحید ده‌ڵێت هه‌ڕه‌سيی ڕاسته‌خۆ له خۆی و له که‌ناڵه‌که‌ش کراوه که هێرش ده‌کرێته سه‌ر باڵه‌خانه‌ی سه‌ته‌لایتی نالیا، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت به‌هۆی پشتیوانی خه‌ڵک و ئه‌و سپه‌ره مرۆییه‌ی دروستیان کرد و هه‌روه‌هاش پاش په‌یوه‌ندیکردن به لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کانه‌وه که دواتر هێزیان نارد و به تایبه‌تیش هێزه ناوخۆییه‌کانی شاری سلێمانی و خپشبه‌ختانه هیچ شتێک ڕووینه‌دا و ڕه‌وشه‌که ئارام بووه‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید، به‌ڕێوبه‌ر و خاوه‌نی کۆمپانیاکانی نالیا کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: