هێزه‌کانی کورد‌و له‌شکری عێراق له ڕۆژی شه‌ممه شه‌ڕێکیان دژ به چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کرد له نزیک به‌نداوی ستراتیژی باکوری عێراق.
هێزه کورده‌کان ڕایانگه‌یاندووه له شه‌ڕی دژ به چهکدرارهکاندا پێشڕه‌وییان کردووه.
له ڕۆژی شه‌ممه‌ش هێرشی فڕۆکه جه‌نگێکانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی بوو بۆ هێزه‌کانی کورد و عێراقی له کاتێکدا شه‌ڕیان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبگرنه‌وه به‌سه‌ر به‌نداوی موسڵ که چه‌کدارانی داعش له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو.