چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی حکومه‌ت زیاد له ده هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ئامانجه‌کانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و به‌لایه‌نی که‌م 11 که‌سیان کوشتووه.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند فڕۆکه‌کانی له‌شکری سوریا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌لایه‌نی که‌م 19 هێرشیان کرده سه‌ر ئامانجه‌کانی ئه‌و گروپه توندڕه‌وه له ڕه‌قا و ده‌وروبه‌ری.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوه‌که ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت له‌و هێرشانه‌دا به‌لایه‌نی که‌م 19 ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کورژراون و نزیکه‌ی 40 ئه‌ندامیشیان بریندار بوون.