به‌پـێی هه‌واڵه‌کان چه‌کدارانی داعش گه‌مارۆی ناحیـیه‌ی ئامرلی سه‌ر به قه‌زای خورماتوویان داوه و ئێسـتا له‌وێش کاره‌سـاتێـکی مرۆیی ده‌سـتیپـێکردووه.
هیمان ڕه‌مزی، چالاکوانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر پـرسی نه‌ته‌وه‌ی تورکمان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م شارۆچکه‌یه یه‌ک هۆزی تێدایه که تورکمانه و ژماره‌یه‌یان زیاتر له 20 هه‌زار که‌سه، به‌ڵام له ئێستادا نزیکه‌ی 17 هه‌زار که‌سی له‌وێ ماوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌کیان لێ مردووه به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌سه‌ریانه. هه‌روه‌ها هه‌ندێـک له هه‌وڵی ڕاکردندا که‌وتوونه‌ته ده‌سـتی داعشه‌کانه‌وه. ده‌ڵێت ته‌نها هه‌لیکۆپـته‌رێـک ئاو و خۆراکیان بۆ ده‌بات و ئه‌و هه‌لیکۆپته‌ره‌ش له لایه‌ن چه‌کداره‌کانی داعشه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌کرێت.
درێژه‌ی وتووێژه‌که له‌و فایله ده‌نگیـیه‌دایه.