هه‌ر له‌گه‌ڵ په‌لاماری چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر شـاری شه‌نگال، هه‌رچی لایه‌نه‌کانی چوار پارچه‌ی کوردسـتانه به جیاوازی بیروباوه‌ڕیان ده‌سـتیانکرد به سه‌رزه‌نشتکردنی توندی داعش و پـشـتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه‌ی کوردسـتانی عێراق ده‌ربڕی.
کاردانه‌وه‌که‌یان هه‌ر به‌وه نه‌وه‌سـتا به‌ڵکو ڕژانه گۆڕه‌پانه‌کانی جه‌نگ و هه‌تا ئێسـتا شانبه‌شانی پـێشـمه‌رگه شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن و بگره له هه‌ندێـک به‌ره‌دا له پـێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که‌دان.
ئه‌م گه‌له کۆمهکیـیهی کوردی هه‌ر چوار پارچه له داعشی ده‌کات هه‌رگیز له مێژووی کورددا نمونه‌ی نه‌بووه که به‌م شێوه هه‌موو کورد له به‌رامبه‌ر دوژمنێـکیاندا چه‌که‌کانیان به‌رز بکه‌نه‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته بێ وێنه‌یه جێی پـێزانینی خه‌ڵـکی کوردسـتانی عێراقه به لایه‌نه سیاسیـیهکانیـشیهوه. نمونه‌ش بۆ ئه‌مه ڕۆژی چوارشه‌ممه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له میحوه‌ری گوێر سه‌ردانی ژماره‌یه‌ک له گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردسـتانی کرد و سوپاس و پـێزانینی خۆی و خه‌ڵکی هه‌رێمی پێ گه‌یاندن.
له‌گه‌ڵ ئه‌م یه‌ک ههڵوێسـتیـیهی کورد، کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بێ ده‌نگ نه‌بووه و له سه‌روو هه‌موویانه‌وه ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و گه‌لێـک له وڵاتانی ئهوروپایـیش کۆمه‌کی مرۆیی و له‌شـکریـیان کردووه.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
ئیبراهیم ئۆره‌ماری، به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردسـتان له دهۆک.
به‌رهه‌م عه‌لی، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی باز له هه‌ولێر.