ئاژانسی هه‌واڵی شانشینی ئوردن له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراقیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی نوری ئه‌لمالیکی ده‌یدات وه‌ک گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی دژی سه‌رۆکی عێراق، پوچه‌ڵ ده‌کرێنه‌وه و ده‌شڵێت دیاریکردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری نوێی عێراق یاسایی و ده‌ستوریشه.
نوری ئه‌لمالیکی، سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی ده‌دات به ئه‌ندازه‌یه‌ک که هه‌ندێک له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی ده‌ڵێن به دووری نازانن مالیکی په‌نا به‌رێته به‌ر کوده‌تایه‌کی له‌شکریش.
ئایا هه‌ر ته‌نها مالیکیه که بڕوای به پرۆسه‌ی دیموکراسی نییه، یان هێشتاش بیرکردنه‌وه‌کانی خۆ سه‌پاندن له عێراقدا بره‌وی هه‌یه؟
کاوه موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت مالیکی ماوه‌یه‌کی که‌م نییه خۆی خستۆته ڕه‌وشێکه‌وه به‌ره له دوای به‌ره له خۆی ده‌کاته‌وه و به ئه‌قڵیه‌تێکی ته‌سکبین و کورتبینانه سه‌رو سه‌ودا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیردا ده‌کات و ده‌شڵێت له وتاره‌کانی ڕابردووشیدا نیشانی ده‌داین که چۆن ده‌یه‌وێت هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و به‌مه‌ش دۆسته‌کانی که‌م بوونه‌ته‌وه و نه‌یارانی مالیکی زیاد بووه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، ده‌ستنیشانکراوی نوێ بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر یه‌کێک بوو له که‌سه نزیک و جێی متمانه‌ی مالیکی.
کاوه موحه‌مه‌د له‌وبڕوایه‌دایه نابێت و زۆریش گرنگه خۆشخه‌یاڵ و گه‌شبین نه‌بین به‌وه‌ی که به‌ڕێز عه‌بادی کاندید کراوه و ئیتر بگوترێت هه‌موو کێشه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ به‌غدادا چاره‌سه‌ر ده‌کرێن له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی کورد پاشخانی خۆی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادیشدا هه‌یه.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ کاوه موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: