ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردووه‌ته‌وه له باره‌ی چۆنێتی کورده‌کانی سوریا ئه‌رکی ڕزگاکردنی خه‌ڵکه ئاواره و گه‌مارۆدراوه‌که‌ی سه‌ر چیای شه‌نگالیان له ئه‌سـتۆی خۆیان گرتووه.
ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت ده‌یان هه‌زار که‌سی ئێزیدی که له‌سه‌ر چیای شه‌نگالن، کورده‌کانی سوریا به هانایانه‌وه چوون و له‌و پـێناوه‌دا به لایه‌نی که‌م 9 گه‌ریلایان لێکوژراوه، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا هه‌ردوو له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا و عێراق له ئاسـمانه‌وه ئاو و خۆراک و پـێداویسـتی دیکه‌یان بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ن.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو گه‌ریلاکانی یه‌په‌گه ئه‌و خه‌ڵکه ئێزدیـیه لێـقهوماوه له چیای شه‌نگال به‌ره‌و ناو سوریایان بردوون و له‌وێ ئاو و خۆراکیان ده‌ده‌نێ و هه‌روه‌هاش چاره‌سه‌ری پـزیشـکیـیان بۆ ده‌که‌ن و دواتر له ڕێـگه‌ی پرده کاتیـیه‌که‌ی سمێلکاوه بۆ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیـیان ده‌گوێزنه‌وه.
که‌مپی نه‌ورۆز که نزیکه‌ی 30 کیلۆمه‌تر له سنووره‌کانی عێراقه‌وه دوره زیاتر له 2 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی تێدایه. ئیسماعیل ڕه‌شۆ که گه‌نجێـکی ته‌مه‌ن 22 سـاڵه له‌و که‌مپه گوتویه‌تی "ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌ریلایانه ڕێگه‌یان بۆ نهکردینایهتهوه ئه‌وا هێشـتا له‌سه‌ر چیاکه گیرمان خواردبوو."
ئاواره‌یه‌کی دیکه به ناوی حه‌سه‌ن به ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه " ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌ریلایانه نه‌بوونایه ئه‌وا هه‌موومان تیاده‌چووین و ئێزدیـیهک به سه‌لامه‌تی ڕزگاری نه‌ده‌بوو."