نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق ده‌ڵێت ده‌سـتبه‌رداری پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری نابێت هه‌تا دادگای فیدراڵی وڵات بڕیاری خۆی نه‌دات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت پـێـشێـلکردنی ده‌سـتوری و پـیلان‌گێڕان کراون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له وتاره هه‌فتانه‌یه‌که‌یدا مالیکی گوتیشی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی له خه‌مخۆری خۆیه‌تی بۆ عێراق و به‌رژه‌وه‌ندیـیه باڵاکانی وڵات. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد سه‌قامگیری سیاسی نایه‌ته دی ئه‌گه‌ر ڕێز له ده‌سـتور نه‌گیرێت.
پاشـان داوای له لایه‌نه سیاسیـیه‌کان کرد پاشگه‌ز بـبنه‌وه له پشـتیوانیکردنیان له حه‌یده‌ر عه‌بادی له پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ. ڕه‌خنه‌شی له ئه‌مه‌ریکا گرت له‌سه‌ر پـشتیوانیکردنی له فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکی عێراق له ڕاسـپاردنی عه‌بادی بۆ ئه‌و کاره.
مالیکی له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا لایه‌نه دهرهکیـیهکانی تاوانبارکرد به‌و ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی عێراق پـیایدا تێپه‌ڕده‌بێت و گوتی هه‌وڵ هه‌یه بۆ نه‌هێشـتنی دیموکراتی له وڵاته‌که‌دا.
پاشـان جه‌ختی کرده سه‌ر به‌رده‌وامبوونی حکومه‌ته‌که‌ی له کاره‌کانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات.