کۆمه‌ڵێك له ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند خه‌رێکی ڕێکخستنی گه‌له‌که‌شتیه‌کن به‌مه‌به‌ستی ڕه‌وانه‌کردنی له کۆتایی ئه‌م ساڵدا بۆ تێکشکاندنی به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر که‌رتی غه‌ززه.
هاوبه‌ندی گه‌له‌که‌شتی ئازادی ده‌ڵێن به‌نیازن له‌میانه‌ی ئه‌م ساڵدا واته 2014 به‌ره‌و غه‌ززه به‌ڕی بکه‌ویت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یان نه‌دا که چه‌ند که‌شتی تێدا به‌شدارده‌بێت به‌ڵام گوتیان ئه‌و هه‌ڵویسته نیشانه‌ی زیابوونی هاوسوزییه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی فه‌له‌ستین له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، هه‌ر له ئه‌مه‌ریکاوه تاکۆ مالیزیا و له‌ئه‌سکه‌نده‌ناڤیاوه به‌ره‌و ئه‌فه‌ریکای باشوور.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵین که‌شتییه‌کان هه‌روه‌ها که‌ره‌سه‌ی فه‌له‌ستینی هه‌ڵده‌گریت که پێشتر له‌لایه‌ن کڕیاران له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه کڕرابوو به‌مه‌به‌ستی ته‌واوکردنی کاری ( غه‌ززه ئارك) ، که‌شتییه‌کی که له‌لایه‌ن هاوبه‌ندی گه‌له‌که‌شتی ئازادی و فه‌له‌ستینێکانه‌وه بۆنیات کرابوو به‌ڵام له 11 مانگی 7 دا تۆپبارانکرابوو.
هاوبه‌نده‌که ده‌ڵێن هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی مانگه‌کانی داهاتودا خۆپیشاندانیش له به‌نده‌ره‌که ڕیك ده‌خه‌ن.
جێی ئاماژه بۆ کردنه ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه پێشتریش له ساڵه‌کانی 2010 و 2011 دوو گه‌له‌که‌شتییان ڕیکخستبوو. له‌میانه‌ی به‌ڕیکه‌وتنی گه‌له‌که‌شتی یه‌کمدا ، هێزه‌کانی ئیسرائیل هێرشیان کرده سه‌ر که‌شتی ماڤی مه‌رمه‌ره‌ی تورکی و 9 که‌سیان له‌نێو که‌شتییه‌که‌دا کوشت. ئه‌و ڕۆداوه‌ش بۆه مایه‌ی ئالۆزبوونی په‌یوه‌ندێکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل. چی ئاماژه بۆ کردنه ئیسرائیل له ساڵی 2007 وه به‌ربه‌ستی به‌سه‌ر غه‌ززه سه‌پاندووه بۆ ڕێگرتن له هاورده‌کردنی چه‌ك له‌لایه‌ن میلیشیا فه‌له‌ستینێکانه‌وه به‌ره‌و که‌رتی غه‌ززه.