به‌پـێی ڕاگه‌یاندراوێـکی فه‌رمی ڕۆژی سێشه‌ممه نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق دوایـین پـێشـهاتی دۆخی ئاسایشی وڵاتی تاووتوێکرد.
مالیکی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا فه‌رمانی بۆ سوپا و پـۆلیسی عێراقی ده‌رکرد که خۆیان به‌دور بگرن له ململانێی سیاسی و پابه‌ندبوونی ئه‌رکه‌کانیان بن بۆ پارێزگاریکردن له ئاسایشی عێراق.
هه‌ر له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه مالیکی باس له پـێشـێلـکاری ده‌سـتور کردووه و گوتویه‌تی مه‌ترسیـیه‌کانی هیچی که‌متر نیـیه له داگیرکردنی پارێزگای موسڵ.
له‌م باره‌یه‌وه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا خالید شوانی سه‌رۆکی پـێشـووی لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی عێراق باس له هه‌ڵوێسته تونده‌کانی مالیکی ده‌کات و هه‌ڕه‌شه‌کانیشی له‌سه‌ر ده‌سـتور به مه‌ترسی وه‌سفده‌کات.
خالید شوانی سه‌رسامی خۆی نیشـان ده‌دات و ده‌ڵێت مالیکی ئێسـتا و له پاش هه‌شت سـاڵ له حوکمڕانی باس له پابه‌ندبوون به ده‌سـتور ده‌کات؟.
درێژه تێڕوانیـنه‌کانی خالید شوانی له‌م ڕاپـۆرته‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدادایه.