سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون پـێشـوازی کرد له ده‌سـتنیشـانکردنی حه‌یده‌ر ئه‌لعیبادی بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.
بان کی مون ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ده‌سـتخۆشی له فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکی عێراق کرد بۆ ئه‌م کاره‌ی که وه‌ک ده‌ڵێت به‌پـێی ده‌سـتور بووه.
پاشـان هانی ئه‌لعیبادی دا بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی بنکه فراوان که له لایه‌ن هه‌موو پـێـکهاته‌کانه‌وه جێـگه‌ی قبوڵ ببێت و له‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌سـتور دیاریکراوه.
سـکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی له باره‌ی گرژیـیه سیاسیـیه‌کان و هه‌ڕه‌شه ئاسایشیـیه‌کانی ئێسـتا، ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه که ڕه‌نگه قه‌یرانی وڵاته‌که قوڵتر بکات.
له درێژه‌ی به‌یانـنامه‌که‌یدا داوای له هه‌موو لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی عێراقی کرد ئارام بـبن و ڕێز له پـرۆسه‌ی سیاسی بگرن وه‌ک له ده‌سـتوری وڵاته‌که‌دا هاتووه.
دواتر گوتی خه‌ڵکی عێراق شایه‌نی ئه‌وه‌ن ژیان به ئاشـتی و ئارامی ببه‌نه‌سه‌ر به هه‌موو که‌مینه ئاینی و نه‌ژادیـیه‌کانه‌وه.