له ده‌می په‌ره‌سه‌ندنی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و شه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی باس له دۆسێی پێداچوونه‌وه ده‌کرێت به شێوازی ڕێکخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا.
لێره‌دا په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌توانێت چ جۆره ڕۆڵێک ببینێت له یه‌کخستن و ڕێکخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دا؟
په‌روا عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ده‌بێت له ئێستا به‌دواوه ده‌بێت زیاتر گرنگی بدات به سه‌رپه‌رشتی کردنی دامه‌زراوه حکومیه‌کان و هه‌روه‌هاش فشار خستنه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا ته‌واوی هێزه‌کانی به‌رپرسن له پاراستنی ئاسایش و ژیان و ماڵی خه‌ڵک بکاته هێزگه‌لێک که سه‌ر به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بن نه‌ک هێزی لایه‌نه سیاسیه‌کان بن.
په‌روا عه‌لی ده‌شڵێت دیارده‌ی لایه‌ن و لایه‌نکاری وه‌های کردووه هه‌میشه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له ڕابردوودا کراون دووباره ده‌بنه‌وه و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی جێی مه‌خابنه هه‌ر هه‌مان دیارده وه‌های کردووه هێزێک له هێزه‌کان پێیخۆشبێت هێزێکی تر بشکێت تا خۆی زیاتر ده‌ربکه‌وێت و وه‌ک له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، په‌روا عه‌لی جه‌ختی لێده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م جۆره دید و بۆچوونانه نه‌ڕه‌وێنه‌وه ئه‌وا کاریگه‌ریه‌کی نه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: