شه‌وی یه‌کشه‌ممه و له کاژمێر 12 ی شه‌و نوری مالیکی سه‌رۆک وزیرانی کاربه‌ڕێگه‌ری عێراق له وتارێـکیدا به توندی هێرشی کرده سه‌ر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عێراق و به پـێشـێـلکاری ده‌سـتور وه‌سفی کرد.
مالیکی له وتارکه‌یدا گوتی" وڵات ڕووبه‌ڕووی ناهه‌مواری بووه‌ته‌وه و پـێویسته له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا دادگای ده‌سـتوری بێ لایه‌نی خۆی بـپارێزێت و ئه‌م بارودۆخه‌ش ئاسایی بکاته‌وه."
گوتی سه‌رۆک کۆماری عێراق دوو جار پـێشـێـلکاری ده‌سـتوری ئه‌نجامداوه، بۆیه ڕۆژی دووشه‌ممه سکاڵا له‌سه‌ر تۆمارده‌کات. پاشان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد سه‌رۆک کۆمار دوو سه‌رپـێچی ده‌سـتوری ئه‌نجامداوه، یه‌که‌میان کاتێـک ماوه‌ی ده‌سـتنیشانکردنی سه‌رۆک وه‌زیری درێژکرده‌وه و دووه‌میان ڕانه‌سپاردنی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ پـێشـکه‌شکردنی کاندیدی خۆی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیر.
دواتر مالیکی داوای له سه‌رۆکی په‌رله‌مان کرد که ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی وڵات به ئه‌رکه ده‌سـتوریـیه‌کانی خۆی هه‌ستێت له لێـپـرسینه‌وه له سه‌رۆک کۆمار له‌سه‌ر پـێشێلکردنی ده‌سـتور.
شایه‌نی باسه وتاره‌که‌ی مالیکی له کاتێـکدا بوو که له ماڵی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کان کۆبوونه‌وه‌ی پـێـکهاته‌کانی شیعه بۆ یه‌کلایی‌کردنه‌وه‌ی کاندیدی پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
له لایه‌کی تریشه‌وه له باره‌گای کوتله‌ی سه‌ربه‌خۆکان که حسێن شه‌هرسـتانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، پـێـکهاته‌کانی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران کۆده‌بوونه‌وه، هه‌رچه‌نده هیچ به‌ره‌وپـێشچوونێـک له‌و دوو کۆبوونه‌وه‌یه به‌دی نه‌هات، به‌ڵام مالیکی به توندی نیگه‌رانی له هه‌لومه‌رجی دۆخی ئه‌منی ده‌ربڕی و پایته‌ختی عێراقیش حاڵه‌تێـکی نائاسایی وه‌رگرت پاش ئه‌وه‌ی هێزه ئاسایشیـیه‌کان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ندی به‌غدا بڵاوبوونه‌وه.