کاربه‌ده‌ستانی هێڵی ئاسمانی ئێرانی ده‌ڵێن له ئاکامی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر40 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه ده‌شڵێن کۆی سه‌رنشینانی نێو فرڕۆکه‌که 48 که‌س بوون.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ده‌ڵین ئه‌مڕۆ به ماوه‌یه‌کی که‌م دووای هه‌ستانی ، فرۆکه‌که له سه‌ر شه‌قاقمێک له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی میهراباب که‌وته خواره‌وه. فڕۆکه‌که به‌ره‌و شارۆچکه‌ی تاباس له خۆرهه‌ڵاتی ئێران به‌ڕێکه‌وتبوو.