بۆ دواجار سه‌رۆک ئۆباما بڕیاری دا گرؤکه له‌شکریه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دوو جۆر ئۆپه‌راسیۆن له عێراق بکه‌ن.
یه‌که‌میان ئۆپه‌راسیۆنێکی مرۆڤانه‌یه بۆ به هاناوه چوونی ئه‌و ئاوارانه‌ی له هێرشه خوێناویه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خۆیان ده‌ربازکردووه و دووه‌میشیان ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکریه له ڕێی به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان و فڕۆکه‌ی تری جه‌نگیه‌وه بۆ لێدانی چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
لێره‌دا ده‌بێت بپرسین ئایا ئه‌م کۆمه‌کانه‌ی ئه‌مریکا بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ڕه‌هه‌ندی مرۆڤانه‌وه‌یه یان ده‌کرێت قسه‌ش له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده سیاسیه‌کانی بکرێت؟
میوانه‌کانی مێزگرد:
مه‌سعود عه‌بدولخالق، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان، خاوه‌ن ئیمتیازی ده‌زگای ستاندارد.
ئه‌مین فه‌ره‌ج، پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هیچ په‌رچه‌کردارێکی نه‌بوو کاتێک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شاری موسڵی داگیر کرد و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئێستا و کاتێک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌بێته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌مریکا دێته ده‌نگ له ده‌مێکدا هێشتا تورکیا دۆسته ئابوریه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ڵوێستێکی فه‌رمیانه‌ی له‌سه‌ر شه‌ڕه‌کانی داعش ڕانه‌گه‌یاندووه.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: