ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕایگه‌یاند چه‌کدارانی داعش ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوی عێراق که ده‌که‌وێته باکوری ڕۆژئاوای شـاری موسڵ.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان هه‌روه‌ها ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه چه‌کدارانی داعش ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر هه‌ردوو شـارۆچکه‌ی قه‌ره‌قوش و تلکێف و به ده‌یان هه‌زار که‌سی سیڤیل له‌و دوو شـارۆچکه‌یه و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریان هه‌ڵاتوون و به‌ره‌و شاره‌کانی دهۆک و هه‌ولێر چوون.
یوسف تۆما گه‌وره‌ی قه‌شه‌کانی که‌رکوک و سلێمانی گوتویه‌تی ئێسـتا تلکێف و قه‌ره‌قوش و به‌رتڵـڵه و کرملیس به ته‌واوی له دانیشـتوانه مه‌سیحیـیه‌که‌ی چۆڵ کراون و که‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سـتی داعش.
فه‌لاح مسته‌فا به‌پـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له وتووێژێـکیدا بۆ ڕادیۆ سه‌وا گوتی حکومه‌ته‌که‌ی داوای له کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی کردووه چه‌ک به هه‌رێم بده‌ن.