به‌هۆی تاوسه‌ندنی شه‌ڕو پـێکدادان بۆ سێهه‌م ڕۆژ ، ڕۆژی دووشه‌ممه به سه‌دان له هاوڵاتیانی سیڤیلی لوبنانی و په‌نه‌به‌رانی سوری له شارۆچکه‌یه‌کی سنووری لوبنان هه‌ڵهاتوون.
چه‌کدارانی سوری دوای دزه‌کردنیان بۆ نێو خاکی لوبنان 11 سه‌ربازی لوبنانیان کوشت و 13 سه‌ربازی دیکه‌ش چاره‌نوسیان نادیاره، ئه‌مه‌ش دیارترین و دژوارترین په‌ڕینه‌وه‌ی توندوتیژی ئاکامی جه‌نگی نێو خۆی سوریایه بۆ لوبنان، ئه‌و جه‌نگه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌رپابوو.
شه‌ڕوپێکدادانه‌که ڕۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له ناچه‌ی عه‌رسال به‌رپابوو، دوای ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی سوری توڕه‌بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنانی عیماد ئه‌حمه‌د جومعه‌ی سوریان ده‌ستبه‌سه‌رکرد، ئه‌وه‌ی وا بڕوا ده‌کرێت ئه‌ندامی قاعیده‌ی سه‌ر به به‌ره‌ی نوسره بێت.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کاربه‌ده‌ستانی لوبنانی گوتیان ، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان که چه‌کدارانی سوری به‌لای که‌م 12 که‌سیان له ئه‌ندامانی هێزی ئاسایشی لوبنانی به دیل گرتبێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه له‌شکری لوبنانی ئاگاهی له‌مه‌ڕ سه‌ختی شه‌ڕه‌که دا و په‌یمانیشی دا که پڕیشکی ئاگری جه‌نگی نێو خۆی سوریا له لوبنان به دوور رابگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له لای خۆیه‌وه به توندی هێرشه‌که‌ی چه‌کدارانی سوری بۆ سه‌ر خاکی لوبنانی به توندی سه‌رزه‌نشکرد و داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نانی به‌شه‌ڕ هاتوکرد، ڕێز له سیاسه‌تی به‌یروت بگرن که باس له خۆبه‌دور ڕاگرتن له تێوه‌گلان له شه‌ڕی سوریا ده‌کات.