Accessibility links

به‌هۆی توپبارانی ئیسرائیل به‌لایه‌ن که‌م 15 که‌س له‌ خۆیندگایه‌کی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان له‌ غه‌ززه‌ ده‌کوژرێن


له‌ئاکامی تۆپبارانی تانکه‌کانی ئیسرائیل بۆ قوتابخانه‌یه‌ك که‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان به‌ڕیوه‌ی ده‌بات له‌ که‌رتی غه‌ززه، به‌لایه‌ن که‌م 15 که‌س بونه‌ قوربانی.

هێرشه‌که‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ کرایه‌ سه‌ر ئوردوگای جبالیا بۆ په‌نابه‌را‌ن له‌ که‌رتی غه‌ززه‌.

قوتابخانه‌که‌ یه‌کێکه‌ له‌ 85 شۆینی تر که‌ ده‌زگای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان بۆ په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن زیا له‌ 200 هه‌زار که‌س په‌نایان بۆ بردووه‌.

کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی پێشتر گوتوبیان 20 که‌س له‌و هێرشه‌دا کوژرابوون.

ئه‌و تۆپبارانه‌ به‌شێکه‌ له‌ به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌شکرییه‌کانی ئیسرائیل له‌ ڕی فڕۆکه‌ و تانکه‌کانه‌وه‌ له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ که‌ بۆه‌ مایه‌ی کوشتنی به‌لایه‌ن که‌م 32 که‌س.

کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن زیا له‌ 1200 که‌س کوژراون که‌ زۆربه‌یان خه‌ڵکی سیڤیلین له‌وه‌تای ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ 8 ی مانگی 7 وه‌ ده‌ستیپێکردووه‌. هه‌روه‌ها 53 سه‌رباز و 3 سیڤیلی ئیسرائیلیش کوژراون.

XS
SM
MD
LG