سه‌ره‌ک وه‌زیری کاربه‌ڕیکه‌ری عێراق له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه تا گه‌ڕی سێهه‌می پۆسته‌که‌ی پێبدرێته‌وه له په‌رله‌مانی عێراقدا.
هیوا عوسمان، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له‌وبڕوایه‌دایه به‌و ڕه‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا له ئارادایه قورسه نوری ئه‌لمالیکی بتوانێت په‌سه‌ندکراوی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که بێت له ده‌مێکدا جه‌خت له‌وه ده‌کرێته‌وه که حکومه‌تی ئاینده پێویسته په‌سه‌ندکراوی هه‌موو لایه‌نه‌کان بێت به شیعه و سوننه و کوردیشه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا کورد چه‌ندێک ده‌توانێت ڕێگر بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت جارێکی تر نوری ئه‌لمالیکی بکرێته‌وه به سه‌ره‌ک وه‌زیر، به‌ڕێز عوسمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ماڵی شیعه له عێراقدا هاوڕا بوون له‌سه‌ر کاندید کردنه‌وه‌ی مالیکی یاخود سه‌پاندیان، ئیدی که‌س یان هیچ لایه‌نێک ناتوانێت ڕه‌تی بکاته‌وه چونکه کورد و سوننه‌کانیش پێکڕا ژماره‌ی کورسیه‌کانیان له په‌رله‌ماندا ناگاته ژماره‌ی کورسیه‌کانی شیعه‌کان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: