به‌رپرسانی له‌شکری له یه‌مه‌ن ڕاده‌گه‌ێنن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو 2 سه‌ربازی یه‌مه‌نی کوژراون. بنکه‌یه‌کی له‌شکری له باشوری وڵاته‌که کرابوو به ئامانجی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه.
به‌رپرسانی له‌شکری ده‌شڵێن هه‌ر له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی له‌شکری وڵاته‌که دوو هێرشی دیکه‌ی چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده‌یان له پارێزگای ئه‌بیان پوچه‌ڵکرده‌وه و سێ هه‌رێرشبه‌ریان کوشتووه.
هاوکات ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی یه‌مه‌نی ده‌ڵێت هێزه‌کانی یه‌مه‌نی دوو ئۆتۆمبێلی دیکه‌ی پڕ ته‌قه‌مه‌نیان تێکشاندوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی ناو ئۆتۆمبێله‌کانیشیان کوشتووه به‌رله‌وه‌ی بتوانن خۆیان له که‌مپه‌کانی سه‌ربازانی یه‌مه‌نی بته‌قێننه‌وه.