حکومه‌تی مالیزیا ڕاده‌گه‌ێنێت ڕێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ جوداخوازانی سه‌ر به ڕوسیا ده‌سته‌به‌رکردوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به پۆلیس بدات بچنه ئه‌و شوێنه‌ی که فڕۆکه مالیزیه‌کی تێدا که‌وته خواره‌وه له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیران نه‌جیب ڕه‌زاق له به‌یانامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند ڕێگه به پۆلیسی مالیزی ده‌درێت بچنه شوێنه‌که‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری بۆ لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی دابین بکه‌ن که له ورده‌کاری ڕوداوه‌که ده‌کۆڵنه‌وه.
پسپۆڕانی هۆڵه‌ندی ده‌ڵێن ناسنامه‌ی یه‌که‌م قوربانی روداوه‌که‌یان دیاری کردوه ، به‌ڵام هیچ ورده‌کاریه‌کیان له‌و باره‌یه‌وه بۆ خه‌ڵکان بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه ، ده‌ڵێن خانه‌واده‌ی قوربانییه‌که‌یان ئاگادار کردووه‌ته‌وه.