سه‌ره‌ک وه‌زیری کاربه‌ڕێکه‌ری حکومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌ماندا کۆ ده‌بێته‌وه له ده‌مێکدا لایه‌نه شیعه‌کانی وڵاته‌که هێشتا له هه‌وڵدان بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتوو.
هوشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت پرسی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر پرسێکی فره ڕه‌هه‌نده هه‌م له ڕووی یاسایی و هه‌میش له ڕووی سیاسیه‌وه و ده‌شڵێت ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی بۆ ده‌کرێت که ئاماژه‌یه‌که بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مالیکی.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوچه‌کانی جه‌له‌ولا و ده‌رکه‌وتنی ناکۆکی له نێوان یه‌که‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا له ده‌می ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له نێوان چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و یه‌که‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت ئاگاداری ورده‌کاریی ئه‌وه نییه ناکۆکی له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا هه‌بێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاکان له هه‌رێمی کوردستان سه‌رکرده‌ی ژماره‌یه‌ک له یه‌که‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان یه‌ک ئه‌وی تریان به شکست هێنان گوناهبار ده‌کات بۆ کۆنترۆڵکردنی چه‌ند گه‌ڕه‌کێكی شاری جه‌له‌ولا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: