وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت هێشـتا له‌سه‌ر ئاگربه‌سـتێـکی 7 ڕۆژی له غه‌ززه نه‌یتوانیوه به ڕێـکه‌وتنێـک بگات له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، به‌ڵام کارکردن بۆی هه‌ر به‌رده‌وامه.
جان کێری شه‌وی هه‌ینی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، پاش چه‌ند ڕۆژێـک له هاتوچۆی به‌رده‌وام له نێوان ئۆرشه‌لیم و که‌ناری ڕۆژئاوا و قاهیره. گوتیشی له پـێناو گه‌یشتن به‌و ئاگربه‌سته مرۆیـیه له هه‌وڵه‌کانیان ناوه‌ستن.
له لایه‌کی دیکه هه‌ڵمه‌تی له‌شـکری ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه له ڕۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام بوو و چووه ڕۆژی 19 هه‌مینیـیه‌وه و به‌پـێی سه‌رچاوه فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ژماره‌ی کوژراوان گه‌یشته زیاتر له 825 که‌س و برینداربوونی 5220 که‌سیش.
له‌شـکری ئیسرائیلیش ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا 33 سه‌ربازی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا کوژراون.