ده‌ستنیشانکردنی پۆسته‌کانی سه‌رۆکی کۆار و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق له واده‌ی خۆیدا کران و ئه‌و پۆستانه له واده‌ی دیاریکراوی خۆیاندا بڕیاریان له‌سه‌ر درا.
دکتۆر ده‌رباز موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت یه‌که‌م کێشه‌ی شیعه‌کان ئه‌وه‌یه تا ئێستا لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایه‌کی ئاشکرای نییه ئایا ده‌ستبه‌رداری کاندیدکردنی نوری ئه‌لمالیکی ده‌بێت یان نا وه ده‌شڵێت کێشه‌یه‌کی تریش ئه‌وه‌یه ئایا ده‌وڵه‌تی یاسا گه‌وره‌ترین لایه‌نی په‌رله‌مانه یان هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌کان و هێستاش نازانرێت که کامیان به گه‌وره‌ترین لایه‌نی شیعه داده‌نرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ده‌رباز موحه‌مه‌د له‌سه‌ر کێشه ئاساییشیه‌کانی عێراق ده‌ڵێت هۆکاری زۆرن له‌وانه به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی تاکڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات وه ده‌ڵێت ئه‌مه‌شیان دوو ئاڕاسته‌ی هه‌یه و ده‌شڵێت ئێستا کێشه‌کانی عێراق له به‌رزترین ئاستدان و ده‌شڵێت پێی وانییه له چوار ساڵی داهاتوودا چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵاته‌که به‌و شێوه‌یه بێت که وڵاتیانی عێراقی ده‌یانه‌وێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: