له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی ناوجه‌رگه‌ی به‌غدای پایته‌ختی عێراق 21 که‌س کوژراون و 33 که‌سیش بریندارن.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش گوتیان ته‌قینه‌وه‌کان له ناوچه‌ی که‌ڕاده بوون له نزیک ژماره‌یه‌ک بازاڕ و ڕێسـتورانتی قه‌ره‌باڵغ به ماوه‌یه‌کی کورت پـێش کاتی ڕۆژو شـکاندن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وانه ڕانه‌گه‌یاندووه.
به‌ڵام کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که له مانگی ڕابردووه‌وه ناوچه‌یه‌کی فراوانی باکوری وڵاته‌که‌ی کۆنترۆڵکردووه پـێشـتر به‌رپـرسیارێتی خۆی ڕاگه‌یاندووه له چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی له‌م جۆره له به‌غدا.