فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانی جه‌زائیر که 110 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو له‌گه‌ڵ 6 که‌سی تاقمی فڕۆکه‌که بێ سه‌روشوێنن ، کاتێـک له ئۆئاگادۆگۆی پایته‌ختی بورکینا فاسۆ به‌ره‌و پایته‌ختی جه‌زائیر به‌ڕێکه‌وتبوو.
ده‌زگای چاودێری هاتوچۆی ئاسـمانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند پاش نزیکه‌ی 50 خوله‌ک له هه‌سـتانی له فڕۆکه‌خانه‌ی ئۆئاگادۆگۆ، فڕۆکه‌ی ئێرباسی ئه‌ی 320 ی ژماره MD-83 ی کۆمپانیای (سوفت ئێری) ئیسپانی، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێڵی ئاسـمانی جه‌زائیره‌وه کاری پـێده‌کرێت، په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌که بچڕاوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن گه‌شتی ئاسمانی ژماره 5017 ، بڕیاربوو به هێڵێـکی نیمچه ڕێـک له پایته‌ختی بورکینا فاسۆ به‌ره‌و جه‌زائیر بڕوات، واته ده‌بێت به‌سه‌ر ئاسـمانی وڵاتی مالیدا تێپه‌ڕ ببێت که هێشـتا نائارامیـیه‌کان له باکوری ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامن. ده‌ڵێن دوایـین په‌یوه‌ندی که به فڕۆکه‌که کراوه له‌سه‌ر ئاسـمانی مالی بووه.
له لایه‌کی دیکه وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی بورکینا فاسۆ گوتی 50 هاوڵاتی فه‌ڕه‌نسـایی و 24 ی بورکینا فاسۆ و 6 لوبنانی و 5 که‌نه‌دی و 4 جه‌زائیری له نێو سه‌رنشینانی فڕۆکه‌که‌دان.
له ئێسـتادا هه‌وڵه‌کانی گه‌ڕان به دوای فڕۆکه‌که به به‌شـداری فه‌ڕه‌نسا ده‌سـتیپـێـکردووه.