وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆکرانیا ده‌ڵێت دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئۆکرانیا له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ته‌قه‌یان لێـکراوه و خراونه‌ته خوارێ.
وه‌زاره‌ته‌که ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه له کاژمێر 1:30 ی پاش نیوه‌ڕۆ دوو فڕۆکه‌ی هێزی ئاسـمانی ئۆکرانیا جۆری سیخۆی 25 له‌سه‌ر ئاسـمانی ناوچه‌ی ساڤور مۆگێلا ته‌قه‌یان لێـکراوه.
ئۆلێکسی دمیتراشکۆڤسکی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری گوتیشی ڕه‌نگه هه‌ر یه‌ک له‌و فڕۆکانه دوو فڕۆکه‌وانیان تیادابووبێت.