به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی چه‌ند هێرشێکی شه‌وی یه‌کشه‌ممه له دوو شارۆچکه‌ی وڵات به‌لای که‌م 16 که‌س کوژران، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی کارده‌که‌ن بۆ رێگرتن له هێرشه‌کان و پێشڕه‌وی ملیتانانی سوننه ، ئه‌وانه‌ی چه‌ندان ناوچه‌ی به‌رینیان له باکور و خۆرئاوای عێراق له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندیدا ده‌رهێناوه.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌کان به‌رپرسانی پۆلیسی عێراقی گوتیان له یه‌کێک له هێرشه‌کانی شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆر له گولـله هاوه‌نیان ئاڕاسته‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی شیعه‌نشین له سارۆچکه‌ی مه‌حمودیه کردووه و ده‌رئه‌نجام 11 که‌سی سیڤیل کوژراون و هه‌روه‌ها 31 که‌سیش بریندار بوون. شارۆچکه‌ی مه‌حمودیه که دانیشتوانه‌که‌ی له شیعه و سوننه پـێکدێت 30 کیلۆمه‌تر له باشوری به‌غدای پایته‌خته‌وه دوره.
هاوکات له ناوچه‌ی ئه‌بو غرێبی خۆرئاوای به‌غدا بۆمبێکی چێندراوی نێو جاده به ئۆتۆمبیلێکی له‌شکری پاسه‌وانانی گه‌رۆکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و کوژرانی 2 سه‌رباز و 3 که‌سی خۆبه‌شی لێکه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها برینداربوونی 8 که‌سیش، ئه‌م 3 که‌سه خۆبه‌شه له‌و سه‌ربازه خۆبه‌خشانه‌ن که چه‌کیان هه‌ڵگرتووه دوای ئه‌وه‌ی ملیتانانی سوننه چه‌ندان ناوچه‌ی به‌رینیان له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا له عێراق کۆنترۆڵ کرد.