وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا رێککه‌توون له‌سه‌ر درێژه‌دان به راگرتنی هه‌ندێک له گه‌مارۆکان به‌سه‌ر ئێران‌دا، له‌و ده‌مه‌ی وا وتووێژه‌کان له‌سه‌ر گه‌یشتن به سه‌ودایه‌کی ئه‌تۆمی گشتگیر به‌رده‌وامه، ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی به مه‌به‌ستی سنووردارکردنی پـرۆگرامی ئه‌تۆمی کۆماری ئیسلامیـیه.
تاران له ساڵی رابردوودا پرۆگرامی ئه‌تۆمی خۆی ڕاگرت و بڕیار بوو دانوسانه‌کانی په‌یوه‌ست به رێکه‌وتنێکی گشتگیر له‌م مانگه‌دا ده‌سته‌به‌ر بکرێت و کۆتایی بێت، به‌ڵام مه‌سه‌له هێشتا یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه هه‌ربۆیه وتووێژه‌کانی په‌یوه‌ست هه‌تا 24 مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵ درێژکرایه‌وه.
ئه‌وه‌ی جیی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی له مانگی یه‌کی ئه‌مساڵدا دانوسانه‌کانی ئه‌تۆمی نێوان تاران و زلهێزانی جیهانی ده‌ستپـێبکات، یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕازی بوو به‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ قه‌ده‌غه له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وت ڕابگرێت و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر بواره بازرگانیـیه‌کانی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ماده کیمیایه‌کان و زێڕ و کانزا به نرخه‌کانی ئێرانی هه‌یه ئه‌وانیش ڕابگرێت.