بڕیاره په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌م خوله‌ی ئێستایدا هه‌موارکردنه‌وه‌ی به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم له ئه‌ستۆ بگرێت.
ئه‌م به‌رنوسه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم له ساڵی 2009 دا له ڕۆژانی دوایی دووه‌م خولی په‌رله‌مانی هه‌رێمدا به خێرایی په‌سه‌ندکرا.
ئاواز حه‌مید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان: ده‌ستور هه‌موار بکرێته‌وه یان سه‌ر له نوێ دابڕێژرێته‌وه پێویستی به ڕێکه‌وتنی سیاسیانه هه‌یه.
بێستون فایه‌ق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: هێشتا هاوڕاییه‌ک له ناو په‌رله‌ماندا نابینم بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستور.
دکتۆر ڕێواز فایه‌ق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان: زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌وبڕوایه‌دان سیسته‌می سیاسی له هه‌رێم پێویسته په‌رله‌مانی بێت.
غه‌ریب موسته‌فا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان: چونکه ده‌ستور په‌یوه‌ندی به یه‌ک به یه‌کی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌وه هه‌یه بۆیه ناکرێت مه‌رج له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ی دابنرێت.
مه‌روان گه‌ڵاڵی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی: پێویسته هه‌رێم ده‌ستورێکی وه‌های هه‌بێت که هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌یه‌کیش خۆیانی تیادا ببیننه‌وه.
ئایا به‌رنوسی هه‌موار کراوی ده‌ستوری هه‌رێم کۆ ده‌نگی لایه‌نه سیاسیه‌کان به ده‌ست ده‌هێنێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌که‌وێته سه‌ر شێوازی هه‌موارکردنه‌وه‌که و وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن ده‌ستورێک پێویسته که جارێکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له بۆشایی یاساییدا نه‌هێڵێته‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: