ئه‌مه‌ریکا زۆر نگرانه سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگانه‌ی به ده‌ست که‌وتوون له که‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆکه مالیزیه‌که
وه‌زیری ده‌روه‌وی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان جان کیری ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کان زۆر نگرانه له باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی که سه‌باره‌ت به‌و خاک و خۆله و لاشانه‌ی له که‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆکه مالیزیه‌که‌دا له رۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیاد براوون.
وه‌زاره‌تی ده‌روه ده‌ڵێت کیری له رۆژی شه‌ممه له ریگای ته‌لیفۆنه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری دهرهووی روسیا سیرگه‌ی لاڤرۆڤ قسه‌ی کردووه. کیری ووتی ئه‌و نگرانه که چاودێرانی ئه‌وروپایی به شێوه‌یه‌کی گونجاو رێگایان پێ نه‌دراوه بۆ شوێنی که‌وتنه خواره‌وه‌که.
کیری هه‌ر وه‌ها جارێکی تر له روسیا داوای کرد له وه‌رگرتنی کرادری ده‌مه و ده‌ست بۆ راگرتنی رویشتنی چه‌ک و شه‌رکه‌ران بۆ جیاخوازه‌کانی سه‌ر به روسیا له رۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا.
ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی ئینترفاکسی روسی راده‌گه‌ینێت لاڤرۆڤ رێکه‌وتووه که هه‌موو به‌ڵگه فیزیکیه‌کان له نێوانیان تومارکراوهی بۆکسه ره‌شه‌که له ده‌ست ره‌سی لێکۆلینهراندا بێت.