لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به‌بێ کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ توانییان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان ده‌ستنیشان بکه‌ن.
ئایا بۆ دیاریکردنی سه‌رۆکی نوێ و سه‌رۆکی حکومه‌تیش هه‌روا به سانایی ده‌گه‌نه ڕێکه‌وتن؟
نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌کانی ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی گه‌ڕی سێهه‌می سه‌ره‌ک وه‌زیری؟
کورد ده‌توانێت چی بکات له چوار ساڵی ئاینده‌دا که پێشتر نه‌کرابن؟
حکومه‌تی داهاتووی عێراق به چ شێوازێک ده‌توانێت متمانه‌ی خۆی لای وڵاتیانی عێراقی به‌ده‌ست بێنێته‌وه؟
میوانی به‌رنامه:
کاوه موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئه‌گه‌ر عێراق له باشترین ڕه‌وشیدا توانی هه‌موو ئه‌و دۆسێیانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵاته‌که یه‌کلابکاته‌وه، به‌ڵام هێشتاش ناتوانێت خۆی له گه‌رده‌لولی قه‌یرانه‌کان بپارێزێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی زۆرێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی تروسکاییه‌ک له‌وسه‌ری تونێله‌که‌وه به‌دی ناکه‌ن.
عێراق له لێواری که‌وتنه خواره‌وه‌دایه، هه‌وڵ هه‌ن بۆ باشتر کردنی ڕه‌وشی ئه‌م وڵاته به‌ڵام هه‌وڵه‌کان ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ست و ته‌گه‌ره‌کانی ناکۆکیه سیاسیه‌کان ده‌بنه‌وه، بۆیه له ئێستادا گه‌شبینیه‌کی ئه‌وتۆ نییه بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م وڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووه.
با وه‌ک گریمانه‌یه‌کیش دایبنێین که شته‌کان هه‌موویان به ئاقاری چاره‌سه‌ردا ده‌ڕۆن، به‌ڵام ئایا بوونی تێرۆر له عێراقدا ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌دات بۆ درێژه کێشانی ئه‌و سه‌قامگیریه‌ی بۆته خه‌ونێکی به‌دی نه‌هاتووی دانیشتوانی وڵاته‌که؟
ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق هه‌میشه ئاماده‌ییان تیادا بووه له پایته‌خته‌کانی تر دابنیشن و کۆببنه‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ر بده‌ن، به‌ڵام به‌غدا ناکه‌نه ئه‌و وێستگه‌یه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر به یه‌ک دیالۆگێک بکه‌ن، ئیدی نازانم ئایا پاش ئه‌و هه‌موو خوێنڕشتنه‌ی نێوانیان ده‌رفه‌تیان بۆ ئه‌وه‌ی جاران پێی ده‌گوترا دیالۆگی نیشتیمانی هێشتۆته‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا' یه: