Accessibility links

دکتۆر فوئاد حسێن باس له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی شاندی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ تورکیا ده‌کات


ڕۆژی هه‌ینی شـاندێـکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا و له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای تورکیا چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سـازکرد، له‌وانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول و سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.

له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی گوتی شـانده‌که‌یان پـێـکهاتووه‌ له‌ وه‌زیری پـێشـمه‌رگه‌ و وه‌زیری ناوخۆ و جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه‌ ‌ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

XS
SM
MD
LG